کۆمپانیای به‌ناوبانگی یۆرۆمانی هۆشداری له‌سه‌ر قه‌رزه‌ که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌دات

به‌شی جیهان- کۆمپانیای به‌ناوبانگی داراییی یۆرۆمانی باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ قه‌رزه‌کانی ئێستای سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌رانبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ سه‌داسه‌دی به‌رهه‌می گشتیی نیشتیمانیی ئه‌و ناوچه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاپۆرتگه‌لێکی جۆراوجۆر له‌باره‌ی ڕێژه‌ی قه‌رزه‌ که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ که‌ ته‌ئکید له‌سه‌ر قه‌رزی قورسی 20 ملیار دۆلاری هه‌ولێر به‌ کۆمپانیا و وڵاتانی بیانی ده‌که‌نه‌وه‌. ئه‌و شته‌ی که‌ ئاشکرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆرینه‌ی قه‌رزه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی قه‌رزداربوونی ئه‌و ناوچه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری عێراقه‌ به‌ وڵاتی تورکیا و هه‌روه‌ها هه‌رێمی کوردستان به‌بۆنه‌ی پێش فرۆشی نه‌وته‌وه‌ چه‌ندین ملیار دۆلاری له‌ کۆمپانیای ڕووسیی ڕۆسنه‌فت وه‌رگرتووه‌.

سه‌نته‌رێکی دارایی و بانکیی به‌ناوبانگی ئه‌ورووپا به‌ ناوی یۆرۆمانی له‌ ڕاپۆرتێکدا ئاستی قه‌رزه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی نزیکه‌ی 17 ملیار دۆلار به‌راورد کردووه‌ به‌ڵام ته‌ئکیدی کردووه‌ که پڕۆسه‌ی دارایی له‌ هه‌رێمی کوردستان شه‌فاف نییه‌ که‌واته‌ مومکینه‌ ڕێژه‌ی قه‌رزه‌کانی سه‌ر هه‌رێمی کوردستان زیاتر له‌و ڕاده‌یه‌ بێت که‌ خه‌ملێندراوه‌.

یۆرۆمانی هۆشداری داوه‌ که‌ ئه‌م قه‌رزه قورسه‌‌ بیانییه‌ بۆ ناوچه‌یێکی 5 ملیۆن که‌سی ته‌قریبه‌ن به‌رانبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ سه‌داسه‌دی به‌رهه‌می گشتیی نیشتیمانیی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان نه‌توانێت ئه‌و مه‌سه‌له‌ چاره‌سه‌ر بکات له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌ به‌ره‌وڕووی کێشه‌گه‌لێکی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه‌.

سه‌نته‌ره‌ داراییه‌که‌ هۆشداریشی داوه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ بێ هاوکاریی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ناتوانێت به‌ڵگه‌ی به‌هادار بڵاو بکاته‌وه‌ یان له‌ قه‌رزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌هره‌مه‌ند بێت هه‌ر بۆیه‌ هه‌ولێر ناتوانێت به‌ ئاسانی سه‌رمایه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕابکێشێت.

بانکدارانی جیهانی به‌و کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ مه‌سه‌له‌ی گرنگتر ئه‌مه‌یه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان قه‌رزێکی که‌ڵه‌که‌بووی وڵاتانی بیانی له‌سه‌ره‌ به‌ڵام هێشتا هه‌وڵه‌کانی بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆیی چڕ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌ کارتێکه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ یۆرۆمانی ئاماژه‌ به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی یادداشتی ئه‌مدواییه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕۆژنامه‌یێکی ئه‌مریکی ده‌کات که‌ ڕای‌گه‌یاندبوو پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆییان له‌بیر بردۆته‌وه‌ و ڕێگای ته‌عامولی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقیان گرتۆته‌به‌ر که‌ ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ ڕێبازێکی گونجاوه‌ بۆ چاره‌کردنی ته‌نگانه‌ ئابوورییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌ کوردنشینه‌ی عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86357

Your Comment

You are replying to: .
captcha