کوردپرێس:
ڕۆژی دووشه‌ممه 16ی ئه‌یلوولی 2019 پێنجه‌مین خولی دانوستانی ئه‌ستانه به ئاماده‌بوونی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران، ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا به مه‌به‌ستی چاره‌کردنی قه‌یرانی سووریا له کۆشکی چانکایای ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه ده‌چێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆک کۆمارانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا له‌باره‌ی قه‌یرانی سووریا به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی ئیدلب گفتوگۆ ده‌که‌ن.
له‌م خوله‌ی دانیشتنه‌کاندا چه‌ندین بابه‌ت ده‌خرێته به‌ر باس و لێکدانه‌وه له‌وان؛ کۆتاییهێنان به پێکدادانه‌کان له سووریا، ڕه‌خساندنی هه‌لی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌منیی په‌نابه‌رانی سووری بۆ وڵاته‌که‌یان و هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی هاوبه‌ش بۆ گه‌یشتن به ڕێچارێکی سیاسی بۆ جێگیربوونی ئاشتی له سووریا.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment