حاكم قادر: پەرلەمان مەرجەعە بۆ دەوڵەتدارییێكی تەندروست

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت: پەرلەمان مەرجەعە بۆ دەوڵەتداریی تەندروست، داواش لە فراكسیۆنی حزبەكەی لە پەرلەمانی كوردستان دەكات لە نووسینەوەی ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتمانیان هەیە ببنە نوێنەری راستەقینەی خەڵک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاكم قادر ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كۆبوونەوەیێكدا لە گەڵ فراكسیۆنی حزبەكەی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: پەرلەمان مەرجەعە بۆ دەوڵەتدارییێكی تەندروست و یاسایی.

ناوبراو داواشی لە پەرلەمانتارانی یەكێتی كرد، ببنە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک و داكۆكیكاری سەرسەختی داخوازی و بەدەستهێنەری مافەكانیان بن، بەتایبەت بۆ نووسینەوەی ئەو یاسایانەی كە ڕەهەندی نیشتمانی یان نەتەوەییان هەیە بەسازان لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86346

Your Comment

You are replying to: .
captcha