به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کالین وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی دواییی ئه‌حمه‌د کایا هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبووی کوردی تورکیا سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی کرد له گۆڕستانی "پره لاشز"ی پاریس.
کالین پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشته سه‌ر مه‌زاری ئه‌حمه‌د کایا وتی: ئه‌و هونه‌رمه‌نده که‌سایه‌تییێکی گه‌وره و لێهاتووی تورکیا بوو.
ناوبراو زیادی کرد: هه‌ڵبه‌ت چیرۆکه‌که‌ی کایا له‌م شاره‌دا دڵته‌زێنه بۆ ئه‌وه‌ی تامه‌زرۆی ئاو و خاکی وڵاته‌که‌ی خۆی بێت تێپه‌ڕاندنی دوا ساته‌کانی ته‌مه‌نی له غوربه‌ت و پاشان مردن چیرۆکێکی دڵته‌زێنه.
وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا درێژه‌ی پێدا: ئه‌حمه‌د کایا به‌رده‌وام به شێعر و مۆسیقاکه‌یه‌وه پاڵپشتیی ڕاستی و حه‌قی کردووه و له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر بوو. کایا له هه‌ر کوێ پێویست بوایه له چه‌په‌کانیش و له ڕاسته‌کانیش به‌رگریی ده‌کرد. ناوبراو پشتیوانیی له مافی ژنانی موحه‌جه‌به ده‌کرد. کایا له نێوان ئه‌و حه‌شیمه‌ته‌دا بوو که پاش خوێندنه‌وه‌ی شێعره‌که‌ی 28ی فێبریوێری له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه و زیندانی کرانی ئه‌ردۆغان ناوبراوی تا زیندان ڕه‌وانه کرد هه‌ر بۆیه‌ش کایا له دڵی هه‌مواندا ماوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د کایا هونه‌رمه‌ندێکی ناڕازیی تورکیا بوو که به دوو زمانی کوردی و تورکی به‌سته و گۆرانی وت و به‌هۆی گوشاری ناسیۆنالیسته تورکه‌کانه‌وه ناچار بوو تورکیا به‌جێبێڵێت.
سه‌رچاوه: ئانادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment