کوردپرێس: شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بە كوردستان24ی راگەیاندووە: "شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەكانی تورکیا بە چڕی پێگەکانی پەکەکە-یان لە سنووری ناحیەکەی قەسرێ بۆردوومان کردووە و بۆردوومانەکەش زیانی زۆری بە رێگاوبان و تۆڕەکانی کارەبا و رەزوباخی ھاووڵاتیان گەیاندووە".
بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ ئاشکراشی کرد: "بەهۆی بۆردوومانەکانی شەوی رابردوو نزیکەی 60 ماڵ لە گوندەكانی سنووری قەسرێ ئاوارە بوون".
ناوبراو روونیشی كردەوە: "نزیكەی 200 ماڵی سنووری ناحیەی قەسرێ بەھۆی بوردوومانەكان لەژێر مەترسیدان، بەڵام تائێستا تەنھا 60 ماڵ ناوچە مەترسیدارەكانیان جێھێشتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment