کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورد هه‌ڵه‌ بوو

به‌شی جیهان- جۆزێف ڤۆتێل باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ دژ به‌ بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بووه‌ بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا و بڕیاره‌که‌ش بڕیارێکی هه‌ڵه‌ بووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مانگی سێپتێمبێری ساڵی 2017 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریای ده‌رکرد له‌ حاڵێکدا هێشتا چه‌ندین ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی داعشدا بوو. ئه‌مریکا و چه‌ندین وڵاتی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ پشتیوانییان له‌ هێزه‌ کوردییه‌کان ده‌کرد. ئه‌مریکا تاکوو ئێستا نیوه‌ی هێزه‌کانی له‌ باکووری سووریا کشاوه‌ته‌وه‌. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز باس له‌ خواستی ئه‌مریکا ده‌کات بۆ ڕه‌وانه‌کردنی 150 سه‌ربازی دیکه‌ بۆ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له‌پێناو دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باکووری سووریا له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ئه‌مریکا و تورکیا.

جۆزێف ڤۆتێل سه‌رۆکی پێشووی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی PBSدا بڕیاری تره‌مپ بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریای به‌ بڕیارێکی هه‌ڵه‌ و پڕمه‌ترسیدار وه‌سف کرد چوونکه‌ به‌ وته‌ی ناوبراو ئه‌و مه‌سه‌له‌ کارتێکه‌ری له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌کانی کوردی سووریاوه‌ ده‌بێت.

ناوبراو له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کوردی سووریا زیادی کرد: ئه‌مریکا به‌ یارمه‌تیی هێزه‌ کوردییه‌کان به‌ره‌نگاری داعش له‌ سووریا بوویه‌وه‌ و هاوکاریی هه‌ردووکیان ڕۆڵێکی گرینگی له‌ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ نفووزی داعش له‌ سووریا بوو.

فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌ندامی ئێستای په‌یمانگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ واشنتۆن پۆست هه‌مبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ سووریا هۆشداری دا و گوتی: هێشتا شانه‌ی نوستووی داعش له‌ سووریا چالاکه‌ و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ و ده‌ست‌پێکردنی هێرشه‌کانی ئه‌وان دژی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ئارادایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86311

Your Comment

You are replying to: .
captcha