هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان ڕێژەی پێوانەیی تۆمار دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نادر روستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، رایگەیاند كە رێژەی هاتنی گەشتیاران لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر بووە لە پێشبینییەكەیان و ئاماژە بەوەش دەكات كە بەراورد بە پار ساڵ رێژەكە زۆر بەرز بووەتەوە.

کوردپرێس:

نادر روستی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، " ئاماری گەشتیاران لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ بریتی بووە لە یەك ملیۆن و 750 هەزار گەشتیار، ئەمەش لە پێشبینیی ئێمە زیاتر بووە و پلانی ئێمە ئەوەبوو بۆ كۆتایی ساڵ رێژەی هاتنی گەشتیاران بگاتە سێ ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار، بەڵام لە شەش مانگی یەكەم نیوەی ئەو رێژەیە تێپەڕی و پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ساڵ رێژەكە لە پێشبینییەكانی ئێمە زیاتر بێت".

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان وتیشی: "ساڵی پار رێژەی هاتنی گەشتیاران یەك ملیۆن و 310 هەزار گەشتیار بووە، بەڵام ئەمساڵ رێژەكە زیاترە لە ساڵی پار و ئەمەش كاریگەریی ئەرێنیی لەسەر كەرتی گەشتیاریدا هەیە و بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە چەند رێنماییێكمان بۆ ئاسانكاریی گەشتیاران دەركردووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 86302

Your Comment

You are replying to: .
captcha