ژنه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ى داعش سزاى زیندانى هه‌تاهه‌تایی به ‌سه‌ردا سه‌پا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگرى و دژه‌تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق باسی له‌وه‌ کرد كه‌ دادگا سزاى زیندانى هه‌تاهه‌تایی به‌ سه‌ر "ئه‌برار" ژنه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعشدا سه‌پاند.

کوردپرێس:

یه‌كه‌ى هه‌ڵۆكانى هه‌واڵگریی عێراق زانیارى ده‌رباره‌ى "مه‌ترسیدارترین ژن"ى ڕێكخراوى تیرۆریستیی داعش له‌ ده‌سته‌ى په‌ره‌پێدان و پیشه‌سازى مادده‌ كیمیایی و بایۆلۆجیه‌كانى ڕێكخراوه‌كه‌ ئاشكرا كرد كه‌ له‌ ماوه‌كانى ڕابردوودا ده‌ستگیر كراوه‌.

ئه‌بوو عه‌لى ئه‌لبه‌سرى سه‌رۆكى شانه‌ی سقوڕی هه‌واڵگری و به‌ڕێوه‌به‌رى هێزی دژه‌تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ى سه‌باح وتى: "تاوانبار ئه‌برار ئه‌لكوبه‌یسى که‌ له‌ ماوه‌كانى ڕابردوودا ده‌ستگیر کراوه‌ سزاى زیندانى هه‌تاهه‌تایی به‌ سه‌ردا سه‌پا".

ناوبراو وتیشى: "ئه‌برار یه‌کێک بووه‌ له‌ دیارترین لێكۆڵه‌ره‌ بایۆلۆجییه‌كانى به‌شدار له‌ به‌رنامه‌كانى داعش بۆ پیشه‌سازى و مه‌شقپێكردنى ئه‌ندامه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ ده‌سته‌ى په‌ره‌پێدان و پیشه‌سازى داعش بۆ ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایی له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌".

ڕۆژنامه‌كه‌ ڕای‌گه‌یاندووه‌ که‌ دانپێدانانى ئه‌برار ئه‌لكوبه‌یسى تۆمار كردووه‌ كه‌ چۆن له‌ ڕێى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ فریو دراوه‌ تا په‌یوه‌ندى به‌ ڕێكخراوى داعشه‌وه‌ كرد و جموجووڵه‌كانى له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات و به‌كارهێنانى مادده‌ كیمیاییه‌كان له‌ كرده‌وه‌كانى له‌ به‌غدا له‌ ماوه‌ى داهاتوودا بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86290

Your Comment

You are replying to: .
captcha