کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 12ی ئه‌یلوولی 2019 کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ به‌ڕێوه چوو و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به كۆی ده‌نگی 27 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه فرسه‌ت سۆفی -كه تاكه كاندید بوو له‌سه‌ر پشكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان- بوو به پارێزگاری نوێی هه‌ولێر.
بیوگرافی فرسه‌ت سۆفی به‌ربژێری پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر:
ساڵی 1978 له‌دایکبووه
دکتۆرای له یاسای گشتی هه‌یه
مامۆستای زانکۆی پۆله‌ته‌کنیکی هه‌ولێر بووه
ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان بووه
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕاوێژکاریی یاسایی له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان بووه
ئه‌ندامی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان بووه
ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای چاکسازی بووه
سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاتیی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان بووه
تاکه په‌رله‌مانتار بوو دوای ته‌واو بوونی خولی چواره‌م وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانی ڕه‌ت کرده‌وه
ئه‌مڕۆ (12-9-2019) به پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا
شایانی باسه؛ دوای مانه‌وه‌ی نزیکه‌ی 15 ساڵ له پۆسته‌که‌ی نه‌وزاد هادی ده‌ستی له پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر کێشایه‌وه و بڕیاره له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان پۆستێکی نوێ وه‌ربگرێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌نگ به فرسه‌ت سۆفی درا هه‌نگاوی داهاتوو ئه‌وه‌یه ناوه‌که‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی هه‌رێمیی بۆ ده‌ربکرێت.
که‌نعان خه‌یلانی سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پێشتر به ڕووداوی ڕاگه‌یاندبوو که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه (15-9-2019) دوای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانی سه‌رۆکایه‌تی بۆ ده‌رده‌کات، د. فرسه‌ت سۆفی ده‌چێته ئۆفیس و یه‌که‌م بڕیار به واژۆی پارێزگارێکی تازه‌وه ده‌رده‌چێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش فرسه‌ت سۆفی له پرێس كۆنفرانسێكدا سوپاسی سه‌رۆكایه‌تیی پارتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كرد كه متمانه‌یان پێداوه و وتی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه به بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌كان بكه‌ین و پارێزگاری هه‌موو خه‌ڵكی هه‌ولێرین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له قۆناغی داهاتوودا له به‌رده‌م ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌رنامه‌ی كارمان ڕاده‌گه‌یه‌نین به‌ڵام دڵنیابن كه خزمه‌تی هه‌موان ده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment