کوردپرێس:
ڕۆژی 2-9-2019 دادگه‌ی 19ی سزا قورسه‌کانی ئه‌نقه‌ره بڕیاری ئازادکردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی له دۆسیه‌ی سه‌ره‌کی واتا ''دۆسیه‌ی تیرۆر" ده‌رکرد و ئه‌گه‌ری ئازادبوونی ده‌میرتاش بووه ڕۆژه‌ڤی تورکیا و پاش ده‌رکردنی حوکمه‌که پارێزه‌رانی ده‌میرتاش بۆ پێشکه‌ش‌کردنی داواکاریی فه‌رمی به مه‌به‌ستی ئازادکردنی هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په سه‌ردانی لقی 26ی دادگه‌ی سزا قورسه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵیان کرد.
ده‌میرتاش که له نۆڤێمبێری 2016ی زایینی له زینداندایه ڕۆژی 2ی ئه‌یلوولی 2019 حوکمی ئازادییه‌که‌ی له زیندان ده‌رکرا به‌ڵام به بۆنه‌ی سزادانی له دۆسیه‌یێکی‌تر له زینداندا ماوه‌ته‌وه. پارێزه‌رانی له ئێستادا سه‌ردانی دادگه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵیان کردووه و به ئاراسته‌کردنی ئه‌و مه‌سه‌له که ده‌میرتاش نزیکه‌ی سێ ساڵه له زینداندایه داوایان له دادگا کردووه که ئازاد بکرێت. له پێشوودا سزای 4 ساڵ و 8 مانگ زیندانی به سه‌ر ده‌میرتاش سه‌پێندرابوو و پارێزه‌ره‌کانی داوایان له دادگا کردووه که چاوپۆشی له‌و سزایه بکرێت و ده‌میرتاش ئازاد بکرێت که ئه‌گه‌ر داوای پارێزه‌ره‌کانی ده‌میرتاش قبووڵ بکرێت ئه‌وا ده‌میرتاش ئازاد ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment