هه‌رێم ‌و به‌غدا له ‌شكست هێنانی گفتوگۆكانیان ده‌ترسن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک كۆماری عێراق ڕایگه‌یاند: ترسی شكست هێنانی گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا له ‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه‌، وای كردووه‌ كه‌ تا ئێستا شاندی هه‌رێم نه‌چێته‌ به‌غدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری عێراق ده‌ڵێت: هه‌رێمی كوردستان له ‌ترسی شكست هێنانی گفتوگۆكانی نێوانیان ترسی هه‌یه‌ شاند ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكات، هاوكات له ‌حاڵه‌تێكی له‌و جۆره‌شدا هه‌رێم نایه‌وێت وا لێک بدرێتەوە کە شکستیان هێناوە لە چارەسەر کردنی کێشەکانی هه‌رێم‌ و به‌غدا.

سه‌رۆک كۆماری عێراق سوور بوونی هه‌رێم ‌و به‌غدای له ‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا خستووه‌ته ‌ڕوو و ڕاشیگه‌یاندووه‌: هه‌ردوولا له ‌سه‌ر ئاستی هونه‌ری سه‌رقاڵی گفتوگۆن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی بكرێت تا له‌ دواتردا شاندێكی باڵای هه‌رێم بچنه‌ به‌غدا.

له لایێكی دیكه‌وه‌ مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت: ئه‌گه‌ر شاندی باڵای هه‌رێمیش له ‌ئێستادا سه‌ردانی به‌غدا نه‌كه‌ن، ده‌بێت شاندێكی هونه‌ری به ‌مه‌به‌ستی چاره‌سەر ‌كردنی پرسی بودجه‌ی 2018ی عێراق سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8628

Your Comment

You are replying to: .
captcha