بزانە دوا قسەکانی مەلا مستەفا بارزانی پاش شۆڕش چی بووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پێشمەرگەیێکی دێرینی شۆڕشی ئەیلوولی کە لە مەلا مستەفا بارزانی نزیک بووە باس لە دوا وتەکانی بارزانی دەکات.

کوردپرێس:

له‌ یادی 58 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول، پێشمه‌رگه‌یێک باسی بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌و شۆڕشه‌ ده‌كات و دوایین فه‌رمان و راسپارده‌كانی مه‌لا مسته‌فا بارزانییش ده‌گێڕێته‌وه‌.

هەجەر سندی، یەکێك لەو پێشمەرگانەی شۆڕشی ئەیلوولە، کە ئەو کات لە بڕیار و ڕاسپاردەکانی مەلا مستەفا بارزانی ڕابەری شۆڕشی ئەیلوول نزیك بووە، باسی بیرەوەرییەکانی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاسپاردە و فەرمانەکانی مەلا مستەفا بارزانی دەکات.

ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و شانده‌ بووه‌، كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ ئه‌مریكا یاوه‌ریی مه‌لا مسته‌فای بارزانی ده‌كرد و وه‌ك ده‌یگێڕێته‌وه‌، باس له‌ دوا په‌یڤه‌كانی بارزانی ده‌كات، كه‌ گرنگترینیان ئه‌وه‌ بوو كه‌ گوتبووی: "هه‌موو ژیانی خۆمم بۆ گه‌لی كورد و نه‌ته‌وه‌كه‌م ته‌رخان كرد.. ئێوه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ هاوڕێی منن هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی بۆ منتان هه‌بووه‌ به‌ گه‌لی كورد ببه‌خشن".

هەجەر سندی دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول له‌ ساڵی 1975 كوردستانی جێهێشتووه‌ و له‌ وڵاتی ئه‌مریكا نیشته‌جێبووه‌، دواتر له‌ ساڵی 1979 بۆ كۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و پاشان له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ده‌یه‌ی هه‌شتاكانه‌وه‌ دووباره‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا و له‌وێ ژیانی به‌سه‌ر بردووه‌.

News Code 86276

Your Comment

You are replying to: .
captcha