کوردپرێس:
لەراگەیەندراوێكدا كە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردۆتەوە و تیایدا هاتووە، "عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەدیدارێكیدا لەگەڵ فاتح یەڵدز، باڵیۆزی توركیا لە بەغداد، سووربوونی خۆی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی لەگەڵ توركیا ڕاگەیاندووە".
لەراگەیێندراوەكەی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا ئاماژە بەوەش كراوە، لەبەشێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لەهەماهەنگیی عێراق و توركیا كراوە لە دۆسییەكانی ئابووری و ئاو و بونیادنانەوە.
لەو دیدارەدا، باس لە سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیاش كرا بۆ عێراق.
Your Comment