به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 7ی ئه‌گێست تورکیا و ئه‌مریکا ڕایان‌گه‌یاند که پاش دانووستانێکی به‌رفراوان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له سنووری تورکیا له‌گه‌ڵ تورکیا له ئه‌نجامدا گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتن. به‌پێی ئه‌م ڕێککه‌وتنه، هێزه کوردییه‌کانی سووریا هێزه‌کانیان له سنووره‌کانی تورکیا دوور ده‌که‌نه‌وه و ئه‌مریکا و تورکیا که ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان له ناو تورکیا پێکهێناوه هه‌نگاوه‌کانیان هه‌مبه‌ر ئه‌نجامدانی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له سنووری سووریا به قووڵاییی 5 بۆ 15 کیلۆمه‌تر هه‌ڵگرتووه. ئامانجی تورکیا دوورکردنه‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کانی سووریایه له سنووره‌کانی خۆی.
به‌ڵام کارناسان شک و گومانیان هه‌یه ڕێککه‌وتنی ئه‌مدواییه یان ته‌نانه‌ت هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ جێبه‌جێ‌کردنی ڕێککه‌وتنه‌که یارمه‌تیده‌ری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه و ناکۆکییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا -که پشتیوانیی واشنتن له هێزی کوردی سووریا به‌رفراوانتر بووه- بێت.
له‌مباره‌وه محه‌مه‌د ئه‌مین چه‌نگیز توێژه‌ری سه‌نته‌ری "الشرق" له ئه‌سته‌نبۆڵ به گۆڤاری ئینگلیزی زمانی عه‌ره‌بی نیووزی ڕاگه‌یاند: هه‌نگاوه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له ناوچه ئارامه‌که هه‌نگاوێکی باش به ئاراسته‌ی جێبه‌جێ‌کردنی ڕێککه‌وتنه‌که‌یه به‌ڵام زۆر سنوورداره و ئامانج له جێبه‌جێ‌کردنی زیندووکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕابردووی نێوان تورکیا و ئه‌مریکایه و کارتێکه‌رییێکی به‌رچاوی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته نییه.
ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه که قسه و باسه‌کان له ڕێککه‌وتنه‌که زۆر گوماناوییه و ئێمه‌ش نابێت له‌بیری ببه‌ینه‌وه که ئه‌مریکا هێشتا درێژه به پشتیوانییه سه‌ربازییه‌کانی له هێزی کوردی سووریا ناسراو به یه‌په‌گه ده‌دات.
ئارۆن ستین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه پێی وایه ئه‌نجامدانی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی تورکیا و ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ئارام به‌دیلێکی باشتره له هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی ناوچه‌که.
به‌م حاڵه‌شه‌وه ئه‌م توێژه‌ره پێی وایه که ئه‌م هه‌نگاوانه به بۆچوونی ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیاوه به‌س نیین. ئه‌مریکا کاتی وه‌ده‌ست هێناوه و هیچ شتێک چاره‌سه‌ر نه‌کراوه. من پێم وانییه که شتێک باشتر له‌مه ڕوو بدات.
جۆ ماکرۆن توێژه‌ری ناوه‌ندی عه‌ره‌ب له ئه‌مریکا به عه‌ره‌ب نیووزی وتووه: ئامانجی دوو وڵات له ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر دروست‌کردنی ناوچه‌ی ئارام له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد به‌ڕێوه‌بردنی ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو وڵاته نه‌ک چاره‌سه‌رکردنی پرسه په‌یوه‌ندیداره‌کان.
ناوبراو ته‌ئکیدی کرد که تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌مریکا پشتیوانی له هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به سوپای سووریای دیموکرات ده‌کات و تورکیاش هاوپه‌یمانی ڕووسیایه هاوکارییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به سووریا ئاسان نابێت.
ئه‌م توێژه‌ره‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین گوتیشی که ته‌نها به بۆنه‌ی گوشاره‌کانی تورکیاوه ئه‌مریکا ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی له ناوچه‌ی باکووری سووریا ئه‌نجام داوه.
ماکرۆن ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌کاته‌وه که دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام ته‌نها ڕێچارێکی کاتییه و هه‌وڵه‌کانی ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن له‌مباره‌ی به به‌ڕێوه‌بردنی ناکۆکی و ڕێگرتن له پێکدادان وه‌سف کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment