چاوش ئۆغڵو: ئەوەی ئەمریکا کردوویەتی، ژمارەیێک هه‌نگاوی جوانكارین

بەشی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغڵو، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات رایگه‌یاند، "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون یان ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێت ده‌نرێن، ژمارەیێک هه‌نگاوی جوانكارین''.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 10ی ئەیلوولی 2019 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مۆنتینیگرۆ، دارمانۆڤیچ، كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی سازدا و له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات رایگه‌یاند، "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون یان ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێت ده‌نرێن، ژمارەیەک هه‌نگاوی جوانكارین''.

چاوشئۆغڵو وه‌بیری هێنایه‌وه‌ كه‌ توركیا و ئه‌مریكا ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان ده‌ست پێكردووه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارامدا یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ دامه‌زراندنی ناوه‌ندی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش نراوه‌ و ئه‌مه‌یشی به‌ ده‌ستپێكێكی باش ناو برد.

هاوكات چاوش ئۆغڵو چه‌ند هۆشدارییێكیشی به‌ روونی دایه‌ ئه‌مریكا و گوتی، "بۆچی ئه‌م هۆشدارییه‌مان به‌ پێویست زانی؟ چوونكه‌ ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت له‌ نه‌خشه‌ رێگای منبج و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌ (یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌)، به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردووه‌ته‌ سه‌ر و نه‌خشه‌ رێگاكه‌ی پشتگوێخست".

ناوبراو رایگه‌یاند، بۆئه‌وه‌ی منبجێكی دیكه‌ روونه‌داته‌وه‌ ئه‌م هۆشدارییانه‌ ده‌ده‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌مڕۆ سه‌ركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش رایگه‌یاندووه‌، توركیا چه‌نده‌ له‌و هۆشدارییانه‌دا له‌سه‌ر حه‌ق بووه‌.

چاوشئۆغڵو: "راسته‌ ئێستا هه‌ندێك ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه‌، به‌ڵام جگه‌ له‌وه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراون یان ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێت ده‌نرێن، ژمارەیەک هه‌نگاوی جوانكارین. ده‌بینین ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بچێته‌ قۆناغێكی سه‌رقاڵكردنه‌وه‌ و توركیاش له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌دا رابهێنێت، به‌ڵام ئێمه‌ له‌وباره‌وه‌ هه‌ڵوێستمان روونه‌. له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م تابلۆیه‌ بریتییه‌ له‌ تابلۆیه‌كی واتادار، ئه‌و دۆخه‌ نیشانده‌دات كه‌ وڵاتێكی تێكه‌وتووه‌ خۆی به‌ پێشه‌نگ ده‌زانێت له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا. باسی به‌ناو هاوپه‌یمانێك ده‌كه‌ین كه‌ ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وت بكات و سه‌ربه‌خۆبێت له‌ رێكخراوێكی تیرۆریستی''.

ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌نگاوه‌ جوانكارییانه‌ له‌گه‌ڵ توركیادا ده‌نێت، له‌ولاوه‌ خه‌ریكی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان و پشتگیرییان ده‌كات و به‌هێزیان ده‌كات و رایگه‌یاند، پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان، بابه‌تێكی ئه‌منیی نه‌ته‌وه‌ییه‌ بۆ توركیا.

چاوشئۆغڵو راشیگەیاند: "هه‌رگیز له‌و بابه‌ته‌ چاوپۆشی ناكه‌ین. ئه‌مڕۆ چاوپۆشییه‌ك بكرێت، ده‌كرێت رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ترمان بكاته‌وه‌. وه‌ك به‌ڕێز سه‌ركۆماریش جه‌ختیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م دانوستانانه‌ ئه‌نجامێكیان نه‌بێت، ئێمه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان ئه‌نجامداوه‌ و ده‌چینه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌. وه‌ك چۆن عه‌فرین و ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فوراتمان له‌ داعش و یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌ پاككرده‌وه‌، ئه‌وێش پاكده‌كه‌ینه‌وه‌. ناوچه‌ی ئارام پێكدێت و له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌قامگیری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

چاوشئۆغڵو له‌باره‌ی قوبرسیشه‌وه‌ رایگه‌یاند، توركیا هیچ بژارده‌یه‌كی وه‌لانەناوە و پێویسته‌ بژارده‌ی دیكه‌ش هه‌ڵبسه‌نگێنرێت و گوتی،"هیچ واتایێكی نییه‌ ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رزاره‌كی دانوستان ده‌ستپێبكرێت".

ناوبراو گوتیشی، "ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك هێڵی سوورمان هه‌یه‌ بۆ توركی قوبرس. گرنگترین پێكهاته‌ی ئه‌مه‌ش یه‌كسانیی سیاسی، به‌شداریی كاریگه‌ر و سه‌رۆكایه‌تییه‌ به‌نۆره‌".

*لە ئانادۆڵۆ وەرگیراوە

News Code 86248

Your Comment

You are replying to: .
captcha