پارێزگاری هەولێر بەشێوەی فەرمی پۆستەکەی بەجێ‌دەهێڵێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نەوزاد هادی بە فەرمی ڕایگەیاند واز لە پۆستی پارێزگاری هەولێر دەهێنێت و ئاشکراشی کرد فرسەت سۆفی کاندیدی پارتییە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 10ی ئەیلوولی 2019 لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبونی بەڕێوەبەرە گشتییەكان و بەرپرسانی فەرمانگە و دامودەزگا جیاوازەكانی پارێزگای هەولێر، نەوزاد هادی وتەیێكی پێشكەش كرد و بەجێهێشتنی پۆستەكەی لە پاش 15 ساڵ راگەیاند و وتیشی "د.فرسەت سۆفی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان شوێنی دەگرێتەوە".

نەوزاد هادی وتی "لەماوەی 15 ساڵدا وەك یەك تیم كارمان كردووە بۆ خزمەتكردنی هەولێر و بازنەی هەولێر لە 3 كلیۆمەترەوە كراوە بە 13 كیلۆمەتر درێژایی و بە پێی ماستەر پلانیش بەڕێوە چووە".

هەروەها باسی لەوەكرد، لەماوەی ئەو 15 ساڵەدا نزیكەی 12 ملیار دۆلار لە هەولێردا خەرج كراوە و ئەو بەرپرسی هەموو خەرجیبیەكانە و ئامادەیە بۆ وردبینیش.

بەپێی بڕیارێكی سەركردایەتیی پارتی بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەكان، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە پۆستەكەیدا نامێنێت و لە شوێنی ئەو د.فرسەت سۆفی پەرلەمانتاری پێشووی كوردستان، دەبێتە پارێزگاری هەولێر.

ئەو وتانەی نەوزاد هادی لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕەتی کردبووەوە لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News ID 86243

Your Comment

You are replying to: .
captcha