ماتەمینی تاسووعا بە بەشداریی سەرۆککۆماری عێراق لە سلێمانی بەڕێوە چوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێوڕەسمی ماتەمنی تاسووعای حسێنی بە بەشداریی بەرهەم ساڵح سەرکۆماری عێراق و ژمارەیێک لە شیعەکانی عێراق لە بەرزنجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی دووشەمە 9ی ئەیلوولی 2019 ڕێوڕەسمی ماتەمینی تاسووعای حسێنی بە بەشداریی سەرۆککۆماری عێراق و ژمارەیێک لە نوێنەرانی بەرجستەی شیعەی عێراق لە ناوچەی بەرزنجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمی تاسووعا و عاشوورا هەموو ساڵێک لە لایەن سەیدەکانی بەرزنجەی سلێمانییەوە بەڕێوە دەچێت کە خۆیان بە ئەولادی حەزرەتی حسێن (س) دەزانن.

هەروەهاش ڕێوڕەسمی تاسووعا و عاشوورا هەموو ساڵێک لە مانگی موحەڕەمدا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی شیعەکانی هەرێم بەڕێوە دەچێت

News Code 86230

Your Comment

You are replying to: .
captcha