بەپێی هەواڵی کوردپرێس،لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی ھەدەپە و ھەرێمی كوردستان و بارودۆخی ھەدەپە لە توركیا تاوتوێ كران.
پێش كۆبوونەوەكە سەزایی تەمەللی، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند مەبەست لە سەردانی كردنیان بۆ لای سەرۆکی پراتی دیموکراتی کوردستان وەرگرتنی بۆچوونیانە لەسەر پرسە گەرمەكانی ناوچەكە.
تەمەللی ئاماژەی بەوەش دا، ئەوان دەیانەوێت ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکە بەرقەرار بێت و هەوڵی چەسپاندنی دیموکراسی دەدەن. بۆ ئەمەش، چارەسەرکردنی پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاوێکی گرنگ دەبێت.
ئەمڕۆ شاندێكی ھاوبەشی ھەدەپە كەجەدە بە سەرۆكایەتی سەزای تەمللی ھاوسەرۆكی ھەدەپە و بەردان ئۆزتورک، ھاوسەرۆكی كەجەدە گەیشتە ھەولێر و بڕیارە لە ماوەی چوار رۆژدا چەندین دیدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان ئەنجام بدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment