کوردپرێس: سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌كرێن بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا نامانترسێنن و پاشگه‌زمان ناكه‌نه‌وه، ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه ته‌نها پێداگریمان پته‌و ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ی له‌سه‌ری ده‌ڕۆین.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پرسەکانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوەڕاستەوە گوتی: "هیچ كه‌سێک ناتوانێت بێبه‌شمان بكات له‌و بابه‌تانه‌ی كه مافی خۆمانه. تا كۆتایی داكۆكیكار ده‌بین له مافه‌كانمان.
سەرکۆماری تورکیا، سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵاتی فورات رایگەیاند کە سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ئهیلوول بنیاتنانی ناوچه‌ی ئارام له خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌ستی پێ بكرێت و گوتی: سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ئهیلوول بنیاتنانی ناوچه‌ی ئارام له خۆرهه‌ڵاتی فورات، به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌مانه‌وێت، به كرده‌یی ده‌ستی پێ بكرێت.
لە کۆتاییدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە پرسی کۆچبەران رایگەیاند: "ناچار دەبین دەرگاکان بکەینەوە. ئایا بەس ئێمە شان دەدەینە ژێر ئەم بارە؟ لەبارەی دابەش کردنی باری پەنابەران کە ئێمە میوانداریان دەکەین، پشتگیری تەواومان بەدەست نەگەیشت لە یەکێتیی ئەورووپا و جیهانەوە. بۆ ئەوەی وەری بگرین پێ دەچێت ناچاربین دەرگاکان بکەینەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment