کۆنینه‌یێکی 3 هه‌زار ساڵه‌ له‌ کرماشان دۆزرایه‌وه‌

به‌شی کرماشان/ کوردی- به‌ڕێوه‌به‌ری میرات فه‌رهه‌نگیی پارێزگای کرماشان ڕای‌گه‌یاند: که‌تیبه‌یێکی مێژوویی له‌ ده‌وروبه‌ری ئێزگه‌ڵه‌ی سه‌رپێڵ زه‌هاو دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 3 هه‌زار ساڵ له‌وه‌و پێش.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆمید قادری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی میرات فه‌رهه‌نگیی پارێزگای کرماشان له‌ لێدوانێکدا گوتی: ڕۆژانی ڕابردوو که‌تیبه‌یێکی مێژووییی به‌رجه‌سته‌ له‌ کێوه‌کانی نێوان ئه‌زگه‌ڵه‌ و سه‌رپێڵ زه‌هاو دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سێ هه‌زار ساڵ له‌وه‌و پێش.

ناوبراو گوتیشی: پاش دۆزرانه‌وه‌ی ئه‌و ئاسه‌واره‌ مێژوویییه‌ پسپۆڕانی دایره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی و کۆنینه‌ناسان نێردرانه‌ شوێنه‌که‌ و تاوتوێی وردیان بۆ ئاسه‌واره‌که‌ کرد و بۆیان ده‌رکه‌وت مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شارستانییه‌تی مێزۆپۆتامیا و فه‌رمانڕه‌واکانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی میرات فه‌رهه‌نگیی پارێزگای کرماشان ڕوونیشی کرده‌وه‌: دیمه‌نی سه‌ر که‌تیبه‌ مێژووییه‌که‌ بۆمان ده‌رده‌خات که‌ ناوچه‌ی سه‌رپێڵ زه‌هاو و ئه‌زگه‌ڵه‌ له‌ سه‌رده‌می کۆندا سنووری نێوان زنجیره‌ چیای ئێران و شارستانییه‌تی مێزۆپۆتامیا بووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86154

Your Comment

You are replying to: .
captcha