هەولێر: نەتەوەیەکگرتووەکان بە شێوەی شایستە مامەڵەی لەگەڵ ڕفێنراوە ئێزدییەکان نەکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتى هەرێمى کوردستان رەخنە لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەگرێت کە نەتەوەیەکگرتووەکان و تیمەکانیان وەک پێویست نەیانتوانیوە پاڵپشت لە دۆزینەوە و رفێنراوە ئێزیدییەکان و بەتایبەتی لە کەیسی بەجینۆساید ناساندنی کەیسەکانیان.

کوردپرێس:

رۆژی 28 مانگى رابردوو نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق راپۆرتی خۆی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە تیایدا هەڵسەنگاندنیان بۆ رەوشی عێراق پاش رزگارکردنی ناوچەکان لە ژێردەستی تیرۆریستانی داعش کە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی هێرشی داعش و دەستبەسەرداگرتنی مووسڵ و چەند ناوچەیێکی دیکەی عێراق و یاسای بودجەی عێراق.

دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە راپۆرتی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پێداچوونەوەیێکی واقعی پێشهاتەکانە لە عێراقدا و لەم رووەوە وتی: لە دوای ساڵی (2003)ەوە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر کردووە بەپێی راپۆرت و داتاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان تا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن و شەش سەد هەزار ئاوارە نەگەڕاوەنەتەوە سەر زێدی خۆیان کە ژمارەیێکی زۆریان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، ئەمەش بارگرانییێکی زۆری لەسەر هەرێمی کوردستان دروست کردووە، چوونکە بە هۆی کەمیی کۆمەکەوە نەتەوەیەکگرتووەکان یارمەتییەکانی کەمی کردووە و ئەم ئاوارانەش پێویستیان بە هاوکاری زیاتر هەیە.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێم باسى لەوەش کردوە، بۆ چارەسەرکردنی کەیسی دەستگیرکراوەکانیش حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ پرۆسەیێکیان دەست پێکرد بۆ رادەستکردنەوەی ئەو دەستگیرکراوانە و لەم رووەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاریی زۆری کردووە، بەپێی ئەم پرۆسەیەش تا ئێستا ژمارەیێکی بەرچاو لە دەستگیرکراوانی داعش رادەستی بەغدا کراون، ئاماژەی بەوەش کرد رادەستکردنەوەی گیراوەکان بە فەرمانی دادگا پەیوەندیدارەکان بووە.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێم رەخنە لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەگرێت و دەڵێت"لەسەر کەیسی بێسەروشوێنبوونی زۆرەملێی ئێزیدییەکان لەسەر دەستی داعش بۆ مەبەستی بەدواداچوون، چوونکە تا ئێستا چارەنووسی ژمارەیێکی زۆریان دیار نییە و ژمارەیێکیشیان بە هەوڵ و کۆششەکانی حکوومەتی هەرێم ڕزگار کراون. لەلایێکی دیکەوە چەندین لیژنە دامەزراون بۆ رزگار کردنی ئەو ئێزیدییە رفێنداراوانە و بە جینۆساید ناساندنی کەیسەکانیان، بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکان و تیمەکانیان وەک پێویست نەیانتوانیوە پاڵپشت بن لەم رووەوە بەتایبەتی لە کەیسی بەجینۆساید ناساندنی کەیسەکە".

News Code 86143

Your Comment

You are replying to: .
captcha