بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەى مامۆستایانى ناڕازیى هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن، کە خۆیان بەدانیشتووى ناو شارى هەڵەبجە داوە لەقەڵەم و لەدەرەوەى هەڵەبجە دەوام دەکەن، لەبەردەم پەروەردەى سەیدسادق گردبوونەوەیێکى ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و تیایدا داوایانکرد "بەزووترین کات گواستنەوە بۆ ئەو مامۆستایانە بکرێت کە خزمەتی یاساییان تەواو کردووە و بەهیچ جۆرێک داواى بەدیلیان لێ نەکرێت".
هەروەها داواى کەمکردنەوەى دەوامى ئەو مامۆستایانەیان کرد بۆ دوو ڕۆژ لەهەفتەیێکدا لەبەر خراپیى بارى دارایییان.
لەبەشێکى ترى بەیاننامەکەیاندا سەرجەم بەڕێوەبەرەکانی دەرەوەى هەڵەبجە، سەیدسادق، پێنجوێن ئاگادار بکرێنەوە لەڕێکخستنى بەشە وانەى ئەو مامۆستایانە لە دوو ڕۆژدا.
سەرچاوە: شارپرێس
Your Comment