مه‌سروور بارزانی: یەکێك لە کارە لە پێشینەکانی حکوومەت گرنگیدانە بە کەرتی کشتوکاڵ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان کۆ بوویەوە و لە دیدارەکەدا جەخت لە سەر خزمەتکردنی حکوومەت بە هاووڵاتییان بە بێ جیاوازی کرایەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەممە 2019/9/3 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد.

سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، کە خەڵکی کوردستان ئومێدى بە کابینەی نوێی حکومەت هەیە و گوتیشی: "پشتیوانیی هەنگاوەکانی حکوومەت دەکەین بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان".

لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە حکوومەت بە بێ جیاوازی خزمەتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات. لە هەمانکاتدا هاووڵاتیانیش هاوکاری حکومەت بن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە کارنامەکەی جێبەجێ بکات. گوتیشی: "یەکێك لە کارە لە پێشینەکانی حکومەت گرنگیدانە بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر گفتوگۆکانی هەرێمی کوردستان وبەغدا و ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەردەوامن و پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتن ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور.

News Code 86115

Your Comment

You are replying to: .
captcha