بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كیفاح مەحمود راوێژكاری سیاسیی مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات رایگەیاند، بەیاننامەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ "رێزگرتن" لەیەكپارچەییی خاكی عێراق، هەڵوێستێكی "باشە".
كیفاح مەحموود لەمیانی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی "سپۆتینك"ی رووسیا راشیگەیاند، "ئەو بەیاننامەیەدە دەبێـتە هۆی دەستپێكێكی باش و سەرەتایی بۆ دەست پێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەوەش بۆ چارەسەری كێشەكان".
حكوومەتی هەرێم هەفتەی رابردوو بەیاننامەیێكی دەركرد و تێیدا رایگەیاند "رێز لە خوێندنەوەی دادگای فیدراڵی عێراق دەگرن، كە بۆ مادەی یەكەمی دەستووری عێراقی كردوویەتی، بەوەی دەبێت یەكپارچەییی خاكی عێراق پارێزراو بێت و هیچ لایەنێك مافی جیابوونەوەی نییە".
راوێژكارەكەی بارزانی ئەوەشی راگەیاندووە، لەنێوان هەولێر و بەغدا هیچ بژاردەیێكی تر نییە، تەنیا گفتوگۆ و هەوڵدان بۆ چارەسەری كێشەكان نەبێت، كە بەم دوایانە قووڵ بۆتەوە.
قووڵ بوونەوەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا دوای ئەوە هات، كە 25ی ئەیلوولی رابردوو هەرێمی كوردستان پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆییی بەرێوە برد، ئەوەش كاردانەوەی توندی عێراقی بەدواوە دێت.
پرۆسەی ریفراندۆم لە هەرێم هەوڵێك بوو بۆ سەربەخۆیی، كە مەسعوود بارزانی سەرۆكایەتیی دەكرد و ئێستا هەولێر بەفەرمی پاشەكشەی لەو پرۆسەیە كردووە.
سەرچاوە: شارپرێس
کیفاح مەحموود:
هەولێر "رێز" لەیەكپارچەییی عێراق دەگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راوێژكارێكی مەسعود بارزانی دان بە "باشی"ی بەیاننامەكەی حكوومەتی هەرێم دەنێت.

Your Comment