کوردپرێس: دیاری حوسێن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کەرکووک_ گه‌رمیان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین كۆبوونه‌وه له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا دەربارهی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی کەرکووک ئه‌نجام دراون و بڕیاره دانیشتنی دیكه‌ش ئه‌نجام بدرێت و جارێكی دیكه دانووستانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بن تاوه‌كوو ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن.
دیاری حوسێن گوتیشی: "دانووستانه‌كان ئیجابین و گه‌شبینین بگه‌نه ڕێككه‌وتن، چوونكه دۆخی کەرکووک زۆر خراپه و داعش بووەته مه‌ترسییێكی جددی بۆ سه‌ر کەرکووک، بۆیه حكوومه‌تی عێراق نه‌رمی ده‌نوێنێت و ده‌زانێت ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه تێک بچێت، پێویستی به هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت، بۆیه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگه‌نه ڕێككه‌وتن".
حوسێن باسی له‌وه‌ش كرد: "داعش له هه‌موو ناوچه‌كان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ئێستا نه‌ک ته‌نیا له ده‌ره‌وه‌ی کەرکووک، بگره له‌ناو کەرکووکیش هەن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment