تەقینەوەیێکی بەهێز ناوچەی ژێر کونترۆڵی سوپای ئازادی لە مەنبج هەژاندەوە

بەشی سووریا- لە گوندی دادات، هەڵکەوتوو لە باکووری مەنبج کە لە ژێر کونترۆڵی گرووپی سوپای ئازادی سووریادایە، تەقینەوەیێکی بەهێز ڕوویدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان بڵاویان کردەوە تەقینەوەیێکی بەهێز لە گوندی دادات سەربە شاری مەنبج کە لەژێر دەسەڵاتی سوپای ئازاددایە و لەلایەن تورکیاوە پشتگیری دەکرێن ڕوویداوە.

گوندی دادات لە باکووری مەنبج پاش ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە سوپای تورکیا لەو ناوچەیەدا ئەنجامی دا کەوتۆتە ژێر کونترۆڵی سوپای ئازاد و یەکێک لە شوێنە ستراتێژییەکانی ئەرتەشی ئازاد و سوپای تورکیا کە ڕێگای سەرەکیی مەنبج دێتە ئەژمار.

تەقینەوەکە لە وێستگەی پشکنینی سوپای ئازادی سووریا ڕوویداوە و ئەوندە بەهێز بووە کە لە مەنبج دەنگی تەقینەوەکە بیستراوە. بەگوێرە ڕاپۆرتە بەراییەکان تەقینەوەکە بە هۆی هەڵمەتێکی خۆکوژی بووە.

هێشتا زانیاریێک لەسەر ئامار قوربانیان و خەسارەکانی تەقنەوەکە بەدەست نەگەیشتووە.

سەرچاوە: KRDnews

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86093

Your Comment

You are replying to: .
captcha