به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاماده‌بوونی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له پیشانگای پیشه‌ی ئاسمانیی مۆسکۆ و سه‌ردانی ناوبراو له دوایین به‌ره‌ی فڕۆکه‌کانی به‌رهه‌مهێنراوی ڕووسیا به هاوڕێتیی ڤیلادیمیر پووتن هاوتا ڕووسییه‌که‌ی ده‌ریده‌خات که تورکیا پاش ڕاده‌ستنه‌کردنی فڕۆکه‌ی ئێف-35ی ئه‌مریکی به‌و وڵاته مه‌یلێکی زۆری بۆ کڕینی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر له ڕووسیا هه‌یه.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له مۆسکۆ پرسیاری لێ‌کرا که ئایا ناوبراو خواست و عیلاقاتی به فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری ڕووسی هه‌یه که له وه‌ڵامدا وتی: به‌ڵێ. ئێمه بۆ "هیچی" سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌مان نه‌کرد.
ئه‌لمانیتۆر نووسیی: ئه‌ردۆغان پرسیاری له پووتن کردووه که ئه‌نقه‌ره ده‌توانێت سۆخۆی 57 وه‌ک به‌ره‌ی پێنجه‌می فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر له ڕووسیا بکڕێت که پووتنیش له وه‌ڵامدا به ئه‌ردۆغانی وتووه هه‌ڵبه‌ت که ده‌توانن.
ژماره‌یێک له میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگه‌یاندووه که مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونی دوو سه‌رکۆمار له پیشانگه‌که‌ی ڕووسیا نیشاندانی کوالێتیی پیشه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا و هاندانی تورکیا بووه.
ئاندره فرۆلۆف شرۆڤه‌کاری سه‌ربازی و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئیکسپۆرت وروژنی یان هه‌نارده‌کردنی چه‌ک به ئه‌لمانیتۆری وتووه: تورکیا جگه له کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400ی ڕووسی مه‌یلێکی زۆری بۆ کڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی دیکه‌ی ڕووسیا به ناوه‌کانی ویتیاز و پانتسیر هه‌یه و ده‌یهه‌وێت کۆپته‌ری گواستنه‌وه‌ش بکڕێت.
ناوبراو پێی وایه که پێده‌چێت ڕووسیا له به‌رانبه‌ر کڕینی ته‌کنه‌لۆژیای درۆن و جیهازاتی ئه‌لێکترۆنیی سه‌ربازی له‌لایه‌ن تورکیاوه ئه‌زموونی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری به‌ره‌ی پێنجه‌میش فێری ئه‌نقه‌ره بکات.
ئیلیا ترانسنکۆ به‌ڕێوه‌به‌ری کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی میگیش له توویته‌ردا نووسیویه‌تی که ئه‌ردۆغان مه‌یل و خواستی خۆی بۆ کڕینی فڕۆکه‌ی پێشکه‌وتووی میگ- 35ی ڕووسیا نیشان داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment