بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌یسه‌ل حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچکەی سمیلانی سه‌ر به قه‌زای چۆمان به رووداوی رایگه‌یاند: "پارتی كرێكارانی كوردستان له سنووره‌كه‌دا بنكه و باره‌گایان نییه، به‌ڵام ناوچه‌كه به ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌به‌ستێته‌وه و زۆرجار په‌كه‌كه هاتووچۆی تێدا ده‌كات".
به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچکەی سمیلانی سه‌ر به قه‌زای چۆمان لەبارەی بۆردوومانەکەوە گوتی: "دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بوو كه فرۆكەیێكی توركیا هاته ئاسمانی ناوچه‌كه و دوای نیو كاژێر سووڕانه‌وه، كوێستانه‌كانی سارتكه و شیوێ زایێی له سنووری شارۆچکەی سمیلان بۆردوومان كرد و له بۆردوومانه‌كه‌شدا ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌ی پێكاوه كه دوو گه‌ریلای تێدا بووه و سووتاوون".
ئه‌و كوێستانانه‌ی شەوی رابردوو بۆردوومان كران، بەرزترین ناوچه‌ی عێراقن و ده‌كه‌ونه بناری چیای هه‌ڵگورد كه به‌رزی له ئاستی رووی ده‌ریاوه 3706 مه‌تره. واری جوتیار و مهڕدارانه و له‌م وه‌رزه‌دا به سه‌دان خێزان تێیدا سه‌رقاڵی كار و كاسبین.
هێرشی ئاسمانی کرایەسەر خواکوڕک
بە هاوئاهەنگیی سوپای توركیا و ده‌زگای هه‌واڵگری MIT، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی كرایه سه‌ر ناوچه‌ی خواكوڕک و لە ئەنجامدا، پێنج گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان گیانیان لەدەست دا.
به‌پێی راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئەو پێنج گەریلایە "زووتر لە ناوچەکە به‌دیكرا بوون و لەڕێی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییەوە کوژراون".
ئەمە لەکاتێکدایە کە تاوەکوو ئێستا ئەم راگەیێندراوەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەلایەن میدیاکانی نزیک لە پەکەکە پشتڕاست نەکراوەتەوە و هیچ روونکردنەوەیێکیان لەمبارەیەوە نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment