ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆ دەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی سبەی دەگاتە بەغدای پێتەختی عێراق و لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆ دەبێتەوە.

کوردپرێس: رۆژنامە سەباح-ی نیمچە رەسمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە سبەی 3ی ئەیلولی 2019 ئەحمەد ئەبوو غیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی سەردانی عێراق دەکات.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە: کە ئەبوو غیت لە سەردانەکەیدا لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆ دەبێتەوە و چەندین دۆسیەی گرنگ تاوتوێ دەکەن و عێراقیش پێشنیارێک لەبارەی ئاوارە عەرەبەکانی ناو عێراق و بەپێچەوانەوە پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی کۆمکارەکەوە.

ڕۆژنامەی سەباح ئەوەشی خستووەتە ڕوو: ئەبوو غیت لەسەر بانگهێشتی محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی عێراق دەکات، یەکێک لەو بابەتانەی کە گفتوگۆشی لەبارەوە دەکرێت لە دیدارەکەدا بابەتی سەرۆکایەتی کردنی ئەنجومەنی وەزاری عەرەبییە لەلایەن عێراقەوە کە لەدوای سۆماڵ وەریدەگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86078

Your Comment

You are replying to: .
captcha