سەڵاحەدین دەمیرتاش داهاتی كتێبەكەی بۆ پەروەردەی منداڵ و گەنجان تەرخان دەكات

بەشی تورکیا- سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، داهاتی كتێبەكەی بۆ پەروەردەی منداڵ و گەنجان تەرخان دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس كۆتاییی ساڵی رابردوو دەمیرتاش لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری ئێکسپرێس-ی مانگانەدا ڕایگەیاندبوو ئەو وتار و بابەتانەی لەناو زینداندا نووسیونی مانگی داھاتوو لە چوارچێوەی کتێبێکدا بڵاو دەکرێتەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش كە ئێستا لە زیندانی ئەدرنەدایە لە تویتێكدا بڵاوی كردەوە، "سوپاسی بەڕێوەبەری هەدەپە و پارێزەرانم دەكەم بۆ ئەو گرنگی پێدانەیان بۆ كتێبی بیرەوەرییەكانم بە ناوی (سەحەر) ، لەراستیدا ئەم كتێبە ناوەڕۆكی خەباتی هەموومانی تێدا نووسراوە".

ئاماژەی بەوەش كردووە، "ئەو هاوكاری و گرنگی پێدانەتان بە كەسایەتیی من نرخێكی دیموكراتییە، بۆیە من زۆر بەواتا و بەنرخ دەیبینم".

لە رۆژی چواری مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە ھێزە ئەمنییەكانی توركیا ھەریەكە لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ ھاوسەرۆكانی ھەدەپە، چەند پەرلەمانتارێكی ئەو پارتەیان دەستگیر كرد و تا ئێستاش لە بەندیخانەیێكی باكووری رۆژئاوای شاری ئەدرنەدا بەند كراون.

سەڵاحەدین دەمیرتاش داوای كردووە، داهاتی كتێبەكەی بۆ قۆناغی پەروەردەی منداڵان و گەنجان تەرخان بكرێت.

دەمیرتاش ناوی بێكەس كوڕی "ئۆرهان تونچ"ی هێناوە بۆ ئەوەی پەروەردەبكرێت، كە ساڵی رابردوو لە ژێرزەمینەكانی شاری جەزیرە گیانی لە دەستدابوو بەهۆی هێرشەكانی سوپای توركیاوە.

News Code 8607

Your Comment

You are replying to: .
captcha