کوردپرێس: مەحما خەلیل لە بەیاننامەیێكدا ئاماژەی بەوە داوە، بەدرێژایی مێژوو ئێزدیەكان رەگی ئەم نیشتمانە بوون و شنگال كۆنترین قەزای عێراقە، كە لەساڵی 1923 دامەزراوە و مێژووییێكی ستراتیژی هەیە و كەس ناتوانێت مزایەدەی بەسەرەوە بكات.
مەحما خەلیل وتیشی: "ئێزدیەكان بوون سەروەت و سامانی عێراقیان پاراستووە بەدرێژایی مێژوو، بەڵام پشكەكەی زنجیرەیێک لەناوبردنی بەكۆمەڵ و لەناوبردنی جوگرافی و كلتووری و رۆشنبیری و ئابووری بووە".
قائیمقامی شنگال روونیكردوەتەوە، دوای ئەو هەموو هەوڵی لەناوبردنە، ئێستاش بە بەرچاوی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤەوە و لەڕێی لەناوبردنی دەنگەكانیانەوە رووبەڕووی لەناوبردنی نوێنەرایەتی و پەراوێزخستن دەبێتەوە.
ناوبراو دەشڵێت "كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەرپرسە لە سووتاندنی دەنگی ئێزدیەكان لە هەڵبژاردنی پێشو، بۆیە پێویستە مادەی 5ی دەستوور جێبەجێ بكرێت، كە ماف بەهەموو عێراقییێک دەدات لە هەڵبژاردنەكاندا بەشداری بكات".
هەروەها مەحما خەلیل پێیوایە، دەوڵەتی عێراق بێدەسەڵاتە لە گەڕانەوەی مافی هاووڵاتیانی ئێزدی بەگوێرەی یاسا و دەستوور و بێدەسەڵاتە لە گەڕانەوەی ئێزدیە ئاوارەكان و قەرەبوو كردنەوەی مادی و مەعنەوییان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment