کوردپرێس: ڕۆژی یەکشەممە 1ی سێپتێمبێر شاندێکى گۆڕان بەسەرۆکایەتى عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتیى گۆڕان سەردانى هەولێریان کرد و لە پیرمام لەگەڵ شاندێکى مەکتەبى سیاسى پارتى بەسەرۆکایەتى فازڵ میرانى کۆ بوونەوە.
لەدواى کۆبوونەوەکە لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا هەریەکە لە مەحموود محەمەد و ئاراس وەلى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەیان بۆ رۆژنامەنووسان خستەڕوو تیایدا مەحموود محمەد وتەبێژى پارتى رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆماندا بابەتى تایبەت بە هەرێم و بەغدا و کەرکووک و پۆستەکانى حکوومەت کە ماون تاوتوێ کران، لەبەردەممانە کۆبوونەویێکى سێ قۆڵى لەنێوان پارتى و یەکێتى و گۆڕان بکرێت سەبارەت بە پرسى کێشەکان لەگەڵ بەغدا و کەرکووک".
ئاماژەیان بەوەش کرد، پێویستە هەموو لایەنەکان بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە باشترە لەسەر پرسە نیشتیەمانیەکان بەتایبەت لە کەرکووک و بەغدا بەیەکەوە بریارێکى هاوبەش بدرێت.
لاى خۆشییەوە ئاراس وەلى ئەندامى شاندى گۆڕان رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەماندا لەگەڵ پارتى باسى یاساى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاکانمان کرد کە چۆن بەشدارى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە کەرکووک و ناوچەکانى تر بکەین بۆچوونەکانمان لەیەکەوە نزیک بوو، باسى ئەوەمان کرد شەفافیەت لە پێدانى زانیارى بۆ هاوڵاتیان هەبێت لەبارەى کیشەکانى هەرێم و بەغداوە، هەروەها باسى حکوومەتى خۆجێی و ئەو پۆستانەى بەر ئێمە کەوتووە لە حکوومەتدا کە لە ١٢%یە چۆن جیبەجێیان بکەین".
لەبارەى رادەست کردنى ئەو پۆستانەش بە بزووتنەوەکەى ئاراس وەلى روونی کردەوە، ئەوان لە ١٢%ى پۆستەکانیان هەیە و هەندێک لەو پۆستانە پێویستیان بە دەرکردنى یاسا هەیە و ئەوانى تریش تەنها هەندێ کارى تەکنیکى ماوە کە جێبەجێ دەکرێن.
وتەبیژى پارتیش روونیکردەوە، پێویستە ئەو ریکەوتنەى کە کراوە زوو جێبەجێ بکرێن تاکوو لایەنەکان و حکوومەتیش خۆیان تەرخان بکەن بۆ پرسە گرنگ و گەورەکان، باسى لەوەش کرد، هەندێ لە پۆستەکان پێویستییان بە دەرکردنى یاسا هەیە، چوونکە تازە ئەو دەزاگایانە دادەمەزرێن.
لەبارەى دەنگۆى بەشداری نەکردنى پارتى لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکووک مەحموود مەحمەد، رەتی کردەوە، پارتەکەى بەشدارى ئەو هەلبژاردنە نەکات و وتى: "ئێمە تائێستا بریارمان نەداوە کە بەشدارى بکەین یان نەیکەین، بەڵکوو ئەوە دەکەوێتە سەر گفتوگۆ و بریارى لایەنە سیاسیەکان بەتایبەت پارتى و یەکێتى و گۆڕان، دواى گفتوگۆ لە نێوان سەرجەم لایەنەکان بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە بریار دەدرێت کە چى بکرێت".
هەر پەیوەست بە کەرکووک ئاراس وەلى، باسى لەوە کرد "پیویستە بیر لە کوردستانییەتى کەرکووک بکرێتەوە لەجیاتى ئەوەى کێ دەکرێت بە پارێزگار و لەچى حزبێک دەبێت، پێویستەى ئەو کەسەى دەکرێتە پارێزگار کورد بێت و نوێنەرى هەموو کوردستانیان بێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment