وتەبێژی پارتی: كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان لە پێشمانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆبوونەوەی شاندی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام كۆتایی هات و وتەبێژی‌ پارتی‌-یش دەڵێت "كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان لە پێشمانە".

کوردپرێس:

دوای كۆبوونەوەی شاندی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی وتی "كۆبوونەوەی‌ سێ‌ قۆڵی‌ نێوان (یەكێتی، پارتی‌ و گۆڕان) لە پێشمانە. بۆ چارەسەری‌ كێشەكانی‌ كەركووک و دیاریكردنی‌ پارێزگاری‌ ئەو شارەش، كۆبونەوەیێكی‌ فراوانی‌ سەرجەم لایەنە كوردییەكان لەگەڵ پێكهاتەكانی‌ دیكەدا بەڕێوە دەچێت و لەگەڵ سەرجەم حزبەكان كۆ دەبینەوە".

هەر لە پرێس كۆنفرانسەكەدا ئاراس وەلی ئەندامی شاندی بزووتنەوەی گۆڕان وتی "كۆبوونەوەكە بۆ چەند تەوەرێك بوو سەرەكیترینیان یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بو، كە یاساكە كێشەی تێدایە. بۆچونەكانمان نزیك بوو لەیەكەوە بابەتی ئەوەی هەموو لایەنەكان بەیەكەوە بەشداری بكەین تا لە كەركووك و ناوچە دابڕێندراوەكان سەنگ و قورسایی هەبێت، تەوەرێكی تر شەفافیەت لە زانیاری بۆ هاووڵاتییان تایبەت بەو كێشانەی لە نێوان هەرێم و بەغدایە و یارمەتیی حكوومەتی هەرێم بدەین و كار دەكەین بۆ سەركەوتنی ئەم كابینەیە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لێی سوودمەند بن و هیوادارین كۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئێمە و یەكێتی و پارتییش بە زووترین كات بكرێت".

News Code 86063

Your Comment

You are replying to: .
captcha