تیمێکی کۆنینه‌ناسی ژاپۆنی و لوبنانی له‌ ئاسه‌واری مێژووییی 3 هه‌زار ساڵه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کۆڵنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- تیمێکی هاوبه‌شی ژاپۆنیی لوبنانیی کوردستانی له‌لایه‌ن زانکۆی سکوبای ژاپۆنی و له‌ژێر چاودێریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری سلێمانیدا کنه ‌و پشکنینی زانستی و مه‌یدانیان‌ بۆ ئاسه‌واره‌ دێرینه‌کانی ناوچه‌ی بێستان سوور ئه‌نجام دا.

کوردپرێس:

ڕۆژی شه‌ممه‌ 31ی ئابی 2019 هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌کر پارێزگاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی، شوێنه‌واری (یاسین ته‌په‌)یان له‌ ناوچه‌ی بێستان سوور به ‌سه‌ر کرده‌وه‌ که‌ تیمێکی هاوبه‌شی ژاپۆنیی لوبنانیی کوردستانی له‌لایه‌ن زانکۆی سکوبای ژاپۆنی و له‌ژێر چاودێریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانیدا کنه ‌و پشکنینی زانستی و مه‌یدانی بۆ ئاسه‌واره‌ دێرینه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌که‌ن که‌ مێژوویان بۆ هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

له‌ سه‌ردانه‌که‌دا پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای بۆ دووپاتکردنه‌وه‌ به‌هیوای ئه‌وه‌ ئه‌م ڕه‌سه‌نایه‌تی و قووڵاییه‌ مێژووییه‌ به‌هادارانه و‌ شیاوانه‌ بپارێزن و توێژینه‌وه‌ی وردیان له‌سه‌ر بکرێت که‌ کۆی هه‌موویان به‌ڵگه‌ی زیندوون له‌سه‌ر بایه‌خ و مێژووی ڕه‌سه‌نایه‌تی و که‌لتووریی دێرینی مرۆڤایه‌تی له‌ کوردستاندا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86056

Your Comment

You are replying to: .
captcha