بۆ یەکەمجار داعش بە مانگای بومبڕێژکراو هێرش دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند داعش بە مانگای بومبڕێژکراو هێرشی کردۆتە سەر گوندێکی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەقیب ئەکرەم عوبەیدی لە ئەفسەرانی پۆلیسی عێراق پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 31ی ئەگێست بە ئانادۆلۆی وتووە لە پارێزگای دیالە ڕووداوێکی سەیر بینراوە ئەوەش ئەمەیە کە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش دوو مانگایان بومبڕێژ کردووە و لە ڕێگای دوورەوە تەقاندوویانەتەوە.

نەقیب عوبەیدی لەمبارەوە جەختی کردۆتەوە ئەمە یەکەمجارە تیرۆریستانی داعش بەم چەشنە هەڵمەتی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و گوندی ئیسلاحیان لە قەزای گوڵاڵەی سەر بە شاری کوردنشینی خانەقین کردۆتە ئامانج کە لە ئەنجامدا یەک کەس بریندار بووە.

ژمارەیێک لە میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ڕایانگەیاندووە تیرۆریستانی داعش پشتوێنی بومبڕێژکراویان بە مانگاکانەوە بەستووە و بۆ هێرش کردنە سەر گوندی ئیسلاح ئامادەیان کردووە کە هێزە ئەمنییەکان پووچەڵیان کردۆتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86050

Your Comment

You are replying to: .
captcha