به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 9ی خه‌رمانانی 1398 به‌رانبه‌ر به 31ی ئابی 2019 ئه‌حمه‌د نه‌زیری نووسه‌ر و مێژوونووسی پارێزگای کوردستان له ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵه‌وه کۆچی دوایی کرد.
شایانی باسه؛ ئه‌حمه‌د نه‌زیری له بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا نه‌زیری گه‌وره‌ی ته‌وێڵه‌یه و له ساڵی 1958 ڕووی کرده پارێزگای کوردستان و هه‌ر له‌وێ نێشته‌جێ بوو که ژماره‌یێک کتێب، نووسین، لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و مێژوویی بڵاو کردووه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی دیوانه‌کانی قانع، مه‌لا حه‌سه‌نی دزڵی، کتێبی سووڵتانهکانی هه‌ورامانی به زمانه‌کانی کوردی و فارسی نووسیووه و هه‌روه‌ها کۆنگره‌یێکی له‌باره‌ی شوناسی هه‌ورامان له سنه به‌ڕێوه بردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment