کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی سپوتنیک-ی رووسیا بڵاوی کردوەتەوە؛ سەربڕێکی رێکخراوى داعش بەناوی خوازراوی "سلێمان بەلژیکی" لە لایەن شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)ەوە دەستگیر کراوە کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گرووپەکەیان زیاتر لە 100 کەسی سەربڕیوە.
بەلژیکی کە ناوی تەواوی ئەنوەر حەدوشی-یە و خۆى وەک ئەبوو سلێمان ناساندووە، وەک توندڕەوێکى مەترسیدار و تیرۆریست وێنەی لە ژمارەیێکی زۆری میدیا و گۆڤارە بیانییەکاندا بڵاو کراوەتەوە، چوونکە راستەوخۆ بەرپرسیاری سەربڕینى نەیارانی داعشی کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی سپوتنیک ئەو تاوانبارە ژمارەیێکی زۆری هاوڵاتیی مەدەنیی لە رەققە، پایتەختی خەلافەتی داعشی سەربڕیوە و لە ئێستادا لە لایەن هەسەدەوە زیندانیی کراوە، بەڵام دادگای وڵاتی بەلژیکا داوای رادەست کردنەوەی ئەو تاوانبارەی لە شەڕڤانان کردووە.
هاوکات بەلژیکی تاوانبارە بە دابین کردنی پێداویستییەکانی هێرشەکانی داعش لە برۆکسل و پاریس کە زیاتر لە 200 کەس تێیدا گیانیان لەدەست دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment