به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا به‌بۆنه‌ی هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژی هێزی کوردی سووریا له‌و ناوچه‌یه خه‌ریکه جێبه‌جێ ده‌کرێت. به‌م حاڵه‌شه‌وه تورکیا ڕازی نییه له پڕۆسه‌ی جێبه‌جێکردن و یه‌کگرتنی داواکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته.
ڕۆژنامه‌ی پراودای ڕووسیا ڕاپۆرتێکی له‌باره‌ی دۆخی هێزه‌کان و ده‌ستی ناوخۆیی و بیانی له سووریا نووسیوه و تێدا شک و گومانی خۆی ده‌ربڕیوه نیسبه‌ت به جێبه‌جێکردنی به‌ته‌واوه‌تی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا له‌لایه‌ن تورکیا و ئه‌مریکاوه. که‌واته پراودا پێی وایه که ئه‌گه‌ری هێرشی دووباره‌ی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا پاش ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ساڵی 2019 له عه‌فرین و پپێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و هێزی کوردی سووریا له ناوچه‌ی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دوور له چاوه‌ڕوانی نییه.
ئه‌م گۆڤاره هۆشداری ده‌دات که مومکینه ئه‌مریکا هاوپه‌یمانێکی باش بۆ کوردی سووریا نه‌بێت و له به‌رانبه‌ر هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا پشتیوانی له‌وان نه‌کات. لێره‌دایه که ڕووسیا ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ده‌ره‌خسێت هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ کوردی سووریا په‌ره پێبدات. مومکینه کورد به‌و ئه‌نجامه بگات که ئه‌مریکا ناتوانێت ئاسایشی ئه‌وان دابین بکات.
ئیدعای ڕۆژنامه‌ی سه‌ر به کۆمۆنیسته‌کانی ڕووسیا نیسبه‌ت به هاوکاریی گریمانه‌کراوی ڕووسیا له‌گه‌ڵ کورد له حاڵێکدایه که مۆسکۆ له ساڵی 2018 هێزه‌کانی له عه‌فرین کشایه‌وه و ڕێگه‌ی به تورکیا دا ئاسمانی عه‌فرین بۆ تۆپبارانکردنی بنکه و باره‌گای کورد به‌کار بهێنێت.
به‌رپرسانی کوردی سووریا چه‌ندین جار ڕایانگه‌یاندووه که په‌یامه‌کانیان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا به ڕووسیا گه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای گواستنه‌وه‌ی په‌یامی کورد بۆ دیمه‌شق، وه‌ک هاوپه‌یمانی هاوبه‌شی کورد و دیمه‌شق نێوبژیڤانی بکات به‌ڵام کورد له‌وباره‌وه له پراکتیکی ڕووسیا ناڕازییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment