کوردپرێس:
رەنا حەسەن سەرۆكی شارەوانیی خانەسور ڕۆژی هەینی 30-8-2019، بەماڵپەڕی فەرمیی یەكێتیی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ گۆڕێكی بەكۆمەڵی دیكە لە سەنتەری قەزای شەنگال دۆزراوەتەوە كە نزیكەی 10 ڕووفاتی تێدایە و سەرجەمی تەرمەكان هاووڵاتیی ئێزیدین و لەكاتی داگیركردنی شەنگال لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە شەهید كراون و لەو شوێنەدا خراونەتە ژێر گڵەوە .
ناوبراو ڕاشیگەیاند: گۆڕە بە كۆمەڵەكە لە نزیك سەنتەری قەزای شەنگالە و بەپێی ئەو زانیارییانەی تائێستا لەسەر بەشێك لە تەرمەكان كۆ كراونەتەوە قوربانییەكان سەرجەمیان ئێزیدین و خەڵكی ناحیەی گڕعزیری سەربە قەزای بەعاج-ن.
Your Comment