گۆڕێكی دیكەی بەكۆمەڵی ئێزیدییەكان لە قەزای شەنگال دۆزرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تاوانێکی دیکەی داعش هەڵدەدرێتەوە و گۆڕێکی بەکۆمەڵی دیکە دەدۆزرێتەوە کە نزیکەی 10 ڕوفاتی تێدایە و دەوترێت سەرجەمیان ئێزدین و خەڵکی گڕعزیری سەر بە قەزازی بەعاجن.

کوردپرێس:

رەنا حەسەن سەرۆكی شارەوانیی خانەسور ڕۆژی هەینی 30-8-2019، بەماڵپەڕی فەرمیی یەكێتیی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ گۆڕێكی بەكۆمەڵی دیكە لە سەنتەری قەزای شەنگال دۆزراوەتەوە كە نزیكەی 10 ڕووفاتی تێدایە و سەرجەمی تەرمەكان هاووڵاتیی ئێزیدین و لەكاتی داگیركردنی شەنگال لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە شەهید كراون و لەو شوێنەدا خراونەتە ژێر گڵەوە .

ناوبراو ڕاشیگەیاند: گۆڕە بە كۆمەڵەكە لە نزیك سەنتەری قەزای شەنگالە و بەپێی ئەو زانیارییانەی تائێستا لەسەر بەشێك لە تەرمەكان كۆ كراونەتەوە قوربانییەكان سەرجەمیان ئێزیدین و خەڵكی ناحیەی گڕعزیری سەربە قەزای بەعاج-ن.

News Code 86020

Your Comment

You are replying to: .
captcha