ئەردۆغان بۆ داود ئۆغڵو: وا باشترە ئەوەی پێتە لە ژێر بەڕە، بیخەیتە سەر بەڕە

بەشی تورکیا- رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا داوا لە ئەحمەد داوتئۆغلو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتەکەی دەکات ئەوەی دەیزانێت بە ئاشکرا بیڵێت و دەشلێت" هەڕەشەی زارەکی قبووڵ ناکام".

کوردپرێس:

ئەحمەد داوتئغڵۆ دوای راگەیاندنی پارتە نوێیەکەی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا هێرشی توندی کردبووە سەر ئەردۆغان و حکوومەتی تورکیا و ئاماژەی بە پلانی ژێربەژێری حکوومەتی تورکیا کردبوو لە ڕووداوەکانی ساڵی 2015.

بە وتەی داوتئۆغلو، حکوومەتی تورکیا پێشوەختە ئاگاداری پلانە تیرۆرستییەکانی ساڵی 2015 بووە و بە مەبەست دژایەتییان نەکردووە، لە پێناو دروستکرنەوەی سۆزی شەقامی تورکی بۆ پارتی داد و گەشەپێدان، کە ئەو کاتە لە داکشانی جەماوەریدا بوو.

"ئەگەر ئەرشیفەکانی جەنگی دژی هەڵبدرێنەوە، ئەو کەسانەی کە رەخنەمان لێدەگرن، ناوێرن خۆیانمان بۆ دەربخەن"

ئەو وتانەی داوتئۆغلو، مشتومڕێکی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا و لە کاردانەوەی ئەوەشدا ئەردۆغان وتی" وا باشترە ئەوەی دەیەوێت بیڵێت بە ئاشکرا بیڵێت، هەرەشەی زارەکی جێگای قبووڵ نیە، وا باشترە ئەوەی پێیەتی لە ژێر بەڕە بیخاتە سەر بەڕە".

News Code 86019

Your Comment

You are replying to: .
captcha