وەزیری ناوخۆی عێراق فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی عێراق فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی لە کارەکەی دوور خستەوە و سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی پۆلیسی وەکوو کارگێڕی کاتیی ئەو پۆستە لە شوێنەکەی دانا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنیی ئاگاردا ڕۆژی چوارشەممە بە سۆمریە نیووزی ڕاگەیاند یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆی عیراق بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی فەریق ڕائید شاكر جەودەت، فەرماندەی گشتی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی لە پۆستەكەی.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەچوارچێوەی سووربوونی وەزارەت لەسەر جێبەجێ‌ كردنی ڕێوشوێنەكانی ئاڵوگۆڕی وەزیفی بەپێی چوارچێوە یاسایی و كارگێڕییەكان و بۆ پتەوكردنی كاری ئەمنی و خزمەتگوزاری و بەرزكردنەوەی بۆ ئاستی پێویست، یاسین تاهر یاسری، وەزیری ناوخۆ بڕیاری داوە بە گواستنەوەی فەریق ڕائید شاكر جەودەت بۆ بارەگای بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری ئاسایشی فیدڕاڵی.

ڕاشیگەیاندووە، كە وەزیر بڕیاری داوە بە ڕاسپاردنی لیوا ڕوكن جەعفەر سەدام فلحی (بەتات) بۆ سەرۆكی ئەركانی پۆلیسی فیدڕاڵی بۆ ڕایی كردنی كاروبارەكان تا ئەو كاتەی فەرماندەیێكی نوێ‌ بەپێی ڕێوشوێنە یاسایی و كارگێڕییەكان دادەنرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86001

Your Comment

You are replying to: .
captcha