پێشبینی ده‌کرێت له‌م حه‌فته‌یه‌دا ئاکامی گشتپرسی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمی کوردستان سیاسه‌ته‌کانیان ناڕوونه‌ و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌هۆی ئه‌نجام نه‌بوونی گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر پێشبینیش ده‌کرێت له‌م حه‌فته‌یه‌دا ئاکامی گشتپرسی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کامیل زه‌یدی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا وتی: حکوومه‌تی فیدڕاڵ درگای گفتوگۆی له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستاکه‌دا کردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام کورده‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕایان­گه‌یاندووه‌ پێشوازی له‌ حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ ده‌که‌ن تا ئێستا ئاکامی گشتپرسیی جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراقیان هه‌ڵنه‌وه‌شاندووه‌ته‌وه‌.

زه‌یدی پێشبینی کرد گشتپرسییه‌که‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا به‌ ئاشکرا له‌ لایه‌ن کورده‌کانه‌وه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8597

Your Comment

You are replying to: .
captcha