بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش چەندین مانگ دانووستان لەنێوان ئەمریکا و تورکیا لەسەر دۆخی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان لە باکووری سووریا لە کۆتاییدا لەسەر دامەزراندنی ئەو ناوچە و دوور کەوتنەوەی هێزە کوردەکان لەسەر سنووری تورکیا ڕێککەوتن. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند هێزە کوردەکان دەستیان کردۆتە تێکدانی سەنگەرەکانیان کە لە سەر سنووری تورکیا و سووریا ، کە ئەمەش نیشاندەری پێبەند بوونیانە بە ڕێککەوتنەکەی نێوان تورکیا و ئەمەریکا.
بەڵام ئەنستیتۆ ئەمەریکەن ئینترپرایز هۆشدار دەدات متمانە کردن بە تورکیا هەڵەیە و ئەمەریکا بەم متمانە کردنە، بێ ئەوەی بیەوێت ڕێگاکەی بۆ داگیر کردنی باکووری سووریا لەلایەن تورکیاوە خۆش کردووە.
ئەم ئەنستیتۆ ئاماژە دەکات کە تورکیا لە هیچ یەک لە ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکانیدا بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە و هۆشداری دەدات لە کۆتاییدا تورکیا باکووری سووریا داگیر دەکات و کوردەکان لە باکووری سووریا دەردەکات.
ئەنستیتۆ ئەمەریکەن ئینترپرایز ڕەخنە لە ڕێککەوتنەکەی ئەمەریکا و تورکیا دەگرێت و جەخت دەکاتەوە کە ئەمەریکا بێ ئەوەی خۆی ویستبێتی چرای سەوزی بۆ تورکیا هەڵکردووە کە بەو شتەی کە دەیهەوێت دەستی بگات.
ئەمەریکەن ئینترپرایز ئەم ڕێککەوتنە بە هەڵەیێکی دیپلۆماتیک وەسف دەکات و دەڵێت لە داهاتوودا دەردەکەوێت کە سەرەڕای ئەم ڕێککەوتنە تورکیا هەڵمەتی سەربازیی خۆی دژ بە کوردەکانی سووریا دەست پێدەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment