سه‌ردانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ که‌رکووک هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: وا بڕیاربوو شاندێكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی شاری که‌رکووک بكه‌ن به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی یه‌کێتیی نیشتیمانی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 26ی ئابی 2019 ئازاد کوره‌چی سه‌رۆکی فراکسیۆنی میلله‌ت له‌ په‌رله‌مانی کوردستان به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاندبوو که‌ بڕیاره‌ شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان بۆ له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ بارودۆخی که‌رکووک سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ بکات به‌ڵام له‌ کۆتا ساته‌کاندا سه‌فه‌ره‌که‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

به‌ دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا گوتی: "ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 26ی ئابی 2019 که‌ بڕیار بوو شاندی فراکسیۆنه‌کان سه‌ردانی که‌رکووک بکه‌ین، فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ پاساوی بوونی کۆبونه‌وه‌ی (زه‌روور)ی خۆیان ئاماده‌ نه‌بوون بێن له‌گه‌ڵمان! ئیتر پاساوه‌که‌یان هه‌رچی بووبێت بایی ئه‌وه‌ نه‌بوو ئه‌و سه‌ردانه‌ گرنگه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌!"

له‌ به‌یاننامه‌که‌ی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌: فراکسیۆنی پارتی و هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ڕه‌تیان کرده‌وه‌ به‌شداری له‌و شانده‌دا بکه‌ن به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی که‌ "که‌رکوک داگیر کراوه‌" و له‌ ئه‌نجامدا فراکسیۆنه‌کانی کۆمه‌ڵ، گۆڕان و یه‌کگرتوو و شیووعی ئاماده ‌بوون بۆ ئه‌و سه‌ردانه به‌ڵام له‌ کۆتا ساته‌کاندا هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا زیادی کردووه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ به‌وپه‌ڕی په‌رۆشیمانه‌وه‌ بۆ دۆخی که‌رکووک و خه‌مخۆریمان بۆ هاووڵاتیانمان له‌و شاره‌ شانمان دایه‌ به‌ر ئه‌و ئه‌رکه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ شکستی پێهێنرا.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=78058

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85949

Your Comment

You are replying to: .
captcha