بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ واشنتۆن توانیوویانە بەرەوپێشچوون سەبارەت بە ناوچەی ئارام بەدەست بهێنن، هەروەک زۆر بابەتی دیکە کە هەندێک لایەن پێیان وابووە بابەتی گفتوگۆکردن نین.
ناوبراو باسی لەوەش کردووە "ئەنقەرە دواخستنی بەرنامەی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە ئەمریکا قبووڵ ناکات و هۆشدارییان داوە ئەگەر ئەوەی لەسەری رێککەوتوون جێبەجێ نەکرێت، بە زەبری هێز یەپەگە لەو ناوچانە دەردەکەن".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کردووە کاری لەپێشینەمان گفتوگۆ و هاوکارییە، بەڵام ئەگەر ناچاربکرێین و کات بەفیڕۆبدرێت، ئەوە تورکیا پلانی جێگرەوەی خۆی جێبەجێ دەکات و بە هێزی ئاسمانی و وشکانی دەچێتە باکووری سووریاوە.
ناوەڕاستی ئەم مانگە ئەنقەرە و واشنتۆن لەسەر دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە سووریا رێککەوتن، هەرچەندە وردەکاریی رێککەوتنەکە بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشتر تورکیا داوای کردبوو بە قوڵایی ٣٢ کیلۆمەتر بچێتە ناو خاکی سوریا و ناوچەیێکی ئارام بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارە سورییەکان کە لە تورکیا نیشتەجێن بنیات بنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment