عه‌بادی به‌ بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاکامی ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ وه‌فدی کورد دیدار ناکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نازم ساعدی له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئێستاش ئاماده‌ نییه‌ به‌ بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاکامی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدی کورد دیدار بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نازم ساعدی به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاندووه‌: کورده‌کان له‌ هه‌لومه‌رجێکدا نیین که‌ پێش‌مه‌رج بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵ دابنێن.

ناوبراو زیادی کردووه‌: حه‌یده‌ر عه‌بادی ئێستاش ئاماده‌ نییه‌ به‌ بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاکامی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدی کورد دیدار بکات.

ساعدی کورده‌کان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات که‌ به‌ ناوی جه‌ماوه‌ری کوردستانه‌وه‌ که‌له‌ڕه‌قی ده‌که‌ن و سه‌باره‌ت به‌ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستاکه‌ و پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ سیاسییه‌کان که‌ به‌ وته‌ی ناوبراو ته‌نها له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا ده‌بێت هۆشداری دا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8592

Your Comment

You are replying to: .
captcha