به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا له کوردی سووریا بووه‌هۆی تووڕه‌بوونی تورکیا چوونکه ئه‌نقه‌ره پێی وایه چه‌که پێشکه‌شکراوه‌کانی ئه‌مریکا به کوردی سووریا به بۆنه‌ی په‌یوه‌ندیی ئه‌و هێزانه‌وه له‌گه‌ڵ په‌که‌که ده‌توانێت بخرێته به‌ر ده‌ستی ئه‌و گرووپه چه‌کداره به‌رهه‌ڵستکاره‌ی تورکیا به‌م بۆنه‌وه تورکیا هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه که ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له نزیکی سنووره‌کانی تورکیا ده‌کاته ئامانج.
حافز غوه‌یل توێژه‌ری په‌یمانگای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی زانکۆی جانز هاپکینز له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه که سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر کوردی سووریا و ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌ڵه‌یه به‌ڵام ئه‌و وڵاته ده‌توانێت به سیاسه‌ته‌کانیدا بچێته‌وه و ڕێگری له به‌رده‌وامیی قه‌یرانی ئه‌و ناوچه‌یه بکات.
ناوبراو له یادداشته‌که‌یدا که له گۆڤاری به‌ریتانیی زمانی عه‌ره‌ب نیووز بڵاو کراوه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه که ئه‌مریکا سیاسه‌تێکی یه‌کپارچه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش په‌یڕه‌و ناکات و مکووڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه شکستی خواردووه له حاڵێکدا ڕاستییه‌کان باس له شتێکی‌تر ده‌کات.
ناوبراو له یادداشته‌که‌یدا سیاسه‌تی ئێستای ئه‌مریکا به هۆکاری به‌رده‌وامیی ناکۆکییه‌کانی تورکیا و کوردی سووریا و هه‌روه‌ها کوردی عێراق و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته ده‌زانێت.
توێژه‌ره‌که‌ی جانز هاپکینز پێی وایه که ئه‌مریکا بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی باکووری سووریا نابێت ڕێگه به تورکیا بدات که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی کوردی سووریا ده‌ست پێ‌بکات که چۆکیان به داعش داداوه. له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه ده‌بێ ئه‌مریکا ئاوڕ له نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا بداته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه کردووه که ده‌بێ ئه‌مریکا هه‌ندێک هه‌نگاو له‌پێناو ڕازیکردنی تورکیا هه‌ڵبگرێت و له‌لایێکیتریشه‌وه به مه‌رجێک پشتیوانیی سه‌ربازی و دارایی له کوردی سووریا بکات که پشتیوانی له جیاییخوازان نه‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment