کوردپرێس: لەو دیدار و کۆبوونەوانەدا، کە تایبەت بوو ب ەتاوتوێ کردنی ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق، سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە عێراق سیاسەتی جەمسەرگیریی بە ھەموو شێوەیێک ڕەت دەکاتەوە، ھەروەھا پێویستە خۆی لە ململانێیەکان بەدوور بگرێت.
ھاوکات بەرھەم ساڵح، ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ھەمووان پابەندی ھەڵویستی فەرمی دەوڵەتی عێراق بن بە گشت دامەزراوە جێبەجێکار و یاساییەکانییەوە لە سەر بنەما دەستووری و پابەندبوون بەیاساییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، ھەروەھا رێگەگرتن لەوەی کە عێراق ببێتە گۆرەپانی یەکلایی کردنەوەی ململانێ وڵاتانی تر.
سەرۆک کۆماری عێراق تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پێویستە ھەمووان بەیەکەوە کار بۆ چەسپاندنی ئاشتی و گەشەپێدانی ئابووری و ھاریکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا بکەین، ھاوکات جەختیشی لەوە کردەوە کە گرنگە چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارە نیشتمانییەکان بین سەبارەت بە پرسی تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی ئەم دواییە، بەمەبەستی وەرگرتنی بریارێکی یەکگرتوو کە ماف و ئاسایش و سەربەخۆیی و سەروەری عێراق بپارێزێت.
بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەش کرد کە بەھێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و چەسپاندنی سیستەمی دیموکراسی و فیدراڵی و دووبارە ئاوەدان کردنەوە شارەکان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە ھاوڵاتییان کاری پێشینەی ئێستای دەوڵەتی عێراقە.
لەلای خۆیانەوە سەرکردەکانی عێراق، جەختیان لە گرنگی یەکخستنی ھەوڵەکان کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت، داواشیان کرد ھەمووان بەیەکەوە کار بۆ بەرژەوەندی باڵای نیشتمان بکەن، بەجۆرێک سەروەریی وڵات پارێزراو بێت، هاوکات بۆ بەرجەستەکردنی کاری ھاوبەش لە پێناو کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان و ھێنانە دی ئارامی و ئاشتەوایی لە ناوچەکەدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment