به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 2ی خه‌رمانانی 1398 به‌رانبه‌ر به 24ی ئابی 2019 خولی چوارده‌هه‌می فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان به به‌شداریی کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ند و به‌رپرسانی هونه‌ری و ئیداریی پارێزگای کوردستان له شاری مه‌ریوان کرایه‌وه.
له په‌راوێزی ڕێوڕه‌سمی کرانه‌وه‌ی خولی چوارده‌هه‌می فێستیڤاڵه‌که‌دا پڕۆژه‌یێکی هونه‌ریی هۆڵی پیشاندانی ڕووباز له پارکی میلله‌تی ساری مه‌ریوان کرایه‌وه که 700 نه‌فه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
فاتح بادپه‌روا کاربه‌ڕێکه‌ری فێستیڤاڵه‌که له لێدوانێکدا کرانه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه هونه‌رییه‌ی به ههنگاوێکی ئیجابی له‌پێناو پێشخستنی فه‌رهه‌نگی شاره‌که ناوزه‌د کرد و گوتیشی: ئێمه خوێندنه‌وه‌ی گهشتیارانهمان بۆ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌ر شه‌قامی مه‌ریوان کردووه و هه‌روا که ده‌زانن شاری مه‌ریوان به پێته‌ختی هونه‌ری شانۆی سه‌ر شه‌قام ناسراوه.
شایانی باسه هه‌ر له ڕێوڕه‌سمی کرانه‌وه‌ی پڕۆژه‌که‌دا سیروان وه‌یسی شاره‌وانی به‌وه‌کاله‌تی مه‌ریوان له‌باره‌ی پڕۆژه‌که‌وه ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌ی پارکی میلله‌ت دوو و نیو هێکتار له‌خۆ ده‌گرێت که یه‌ک هێکتار و نیوی پیاده‌ڕه‌وه و نزیکه‌ی یه‌ک هێکتاریشی چیمه‌ن و سه‌وزه‌ڵانییه.
جێی ئاماژه‌یه فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌ر شه‌قام ساڵانه له شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌مساڵیش خولی چوارده‌هه‌می فێستیڤاڵه‌که به به‌شداریی 38 به‌رهه‌می ده‌ره‌کی و ناوخۆیی له ڕۆژی یه‌که‌می خه‌رمانانه‌وه ده‌ستی پێکردووه و تا 5ی خه‌رمانان به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment